نوچەنێت-نەوزاد عەلی
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا نازانین بەلەمە نوقوم بووەکەی تورکیا کۆچبەری کوردی تێدابووە یاخود نا.
بەپێی میدیاکانی تورکیا،بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢-١٠-٢٠١٨ لە كەناراوەكانی شارۆچكەی گومبەتی سەربە بۆدروم لە پارێزگای موغڵا، بەلەمێك كە كۆچبەرانی نایاسایی هەڵگرتبوو، ژێرئاوكەوت. كە٣٠ كۆچبەری تێدا بووە، هەروەها ژن و منداڵیشی تێدابووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق،سەبارەت بە ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەی ئەمڕۆ لە تورکیا، رایگەیاند”بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە نوێنەرەکانمانەوە بەدەستمان گەیشتووە، هیچ کەسێک لەو کۆچبەرانە گیانی لەدەستنەداوە”.
سەبارەت بەوەی کۆچبەری کوردی تێدابووە؟ ئاری جەلال، گوتی”تاکوئێستا نازانین کۆچبەری کوردی تێدابووە یاخود نا، هیشتا وەڵامی کۆتاییمان لە نوێنەرەکانمانەوە پێنەگەیشتووە و ئەوان لەئێستادا سەرقاڵی بەدواداچوونی زیاترن لەسەر رووداوەکە”.