سعودیە: سزاتان نادەین

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری وزەی سعودیە دەڵێت، ریاز لە پلانیدا نییە وەک ساڵی ١٩٧٣ هیچ وڵاتێکی رۆژئاوایی سزا بدات.

خالد الفالح، وەزیری وزەی سعودیە، ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٢ی ئۆکتۆبەر) گوتیشی: ریاز نایهەوێ وەک ساڵی ١٩٧٣ هەناردەی نەوتی خۆی بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی رابگرێ، هەر بۆیە رۆژئاواییەکان سزا نادەین.

بە گوتەی وەزیری وزەی سعودیە، نەوت و سیاسەت دوو بواری لێک جیاوازن و نامانهەوێ گەمارۆ بخەیەنە سەر هیچ وڵاتێک.

لەبارەی کەیسی کوژرانی جەماڵ خاشقچی، خالد الفالح دەڵێت “رووداوەکە روویدا، بەڵام سعودیە وڵاتێکی بەرپرسیارە و بۆ دەیان ساڵە، کە هیچ کات کارتی نەوتمان وەک کارتی گوشار بۆ سەر هیچ وڵاتێک بەکارنەهێناوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com