ئێران: واشنتۆن لە وەهمدایە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، راپۆرتی چوار ناوەندی هەواڵگری و یاسایی ئەمریکا، لە پەیوەندی لە گەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە بێ بنەما وەسف دەکات.

واشنتۆن، پێشتر هۆشداری داوەتە ئێران و چین، کە بە نیازن دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکادا بکەن و جەختیش دەکاتەوە، کە بە توندی بەرەوڕووی ئەم سیاسەتانە دەبێتەوە و ئەم بابەتەش دەخاتە ئەولەوییەتی خۆیەوە.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بەم هۆشدارەی واشنتۆن هەڵوێستی وەرگرتووە و رایگەیاندووە، کە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بە دوورە لە هەرجۆرە دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی جیهان.

قاسمی کۆشکی سپی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بە شێوەی ئامانجدار، تۆمەت دەخاتە پاڵ وڵاتانی جیهان و هەر رۆژە ناوێک دەخاتە لیستی وەهمی خۆیەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com