داوای پەیکەری سەدام حسێن دەکرێت

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمرۆ (یەکشەممە ٢١ی ئۆکتۆبەر) رایگەیاند، دەوڵەتی عێراق داوای لە ئۆردن کردووە، کە پەیکەری سەدام حسێن، سەرۆککۆماری پێشووی ئەم وڵاتە رادەست بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئەم پەیکەرە، بە مس دروست کراوە، ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن ئۆردنەوە دەستی بە سەرداگیراوە. پەیکەرەکە لە لایەن هاوڵاتییەکی ئەمریکی بۆ دەرەوەی سنورەکانی عێراق قاچاخ کراوە.

ئۆردن تاکوو ئێستا رێگەی فرۆشتنی ئەم پەیکەرەی سەدامی نەداوە، لە کاتێکدا یاسای ئەم وڵاتە رێگە بە فرۆشتنی هەر شتێک دەدات، کە سێ مانگ بە سەر دەستبەسەرداگرتنەکەی تێپەڕ بووبێت، سەرچاوەکە ئەم بڕیارەی ئۆردنی بۆ هەستیاربوونی بابەتە گەڕاندۆتەوە.

دەوڵەتی عێراق ئەم پەیکەرە، وەک میراتی حزبی بەعس ناو دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com