نوچەنێت-ماڵپەری یەکێتی ئەوروپا
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بەیانێکدا لەبارەی کوژرانی جەماڵ خاشقچی، رۆژنامەنووسی رەخنەگری سعودیە، هەڵوێستی وەرگرت و خوازیاری ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد و متمانەپێکراوە لەم بارەیەوە.
فدریکا مۆگرینی، لە دوای باس و راوێژ لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، خوازیاری لێکۆڵینەوە تەواو – و شەفافە.
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەم بارەوە گوتی: دۆخی ئێستا ئاڵۆزە و بابەتی کوژرانی جەماڵ خاشقچی، وەبیرهێنەرەوەی پێشێلکردنی کۆنوانسیۆنی ١٩٦٣ی ڤییەنایە، کە تایبەتە بە پەیوەندی دبلۆماسی.