نوچەنێت-روسیاالیوم
شەڕ لە نێوان موسوڵمانان و مەسیحیەکانی دانیشتووی ئەیالەتی کادۆنا لە باکور نیجریە دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٥٠ کەس لە دوولایەن گیانیان لە دەستدا.
ئەم شەڕ وتێکهەڵچوونانە، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دەستی پێکردووە، زیاتر لە ٥٠ کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتۆتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن، پۆلیس بۆ کۆتایی هێنان بەم شەڕە، تاکوو ئێستا بە دەیان کەسی دەستگیر کردووە و هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدات.
ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا لەم بارەوە رایگەیاندووە: هۆکاری هاتنە ئارای ئەم شەڕە، ناکۆکی و جیاوازی لە نێوان خەڵکی بازاڕی ئەم ئەیالەتە بووە لە یەکێک لە گەڕەکەکان.