نوچە-تاس
ئیگۆر مۆرگۆلو، جێگری وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کۆشکی سپی داوای لە کرملین کردووە سەبارەت بە کۆریای باکور و پەیوەندییەکانی نێوانیان، خولێکی نوێی گفتوگۆکان دەست پێبکەن.
جێگری وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، ستیڤ بیگەن، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کۆریای باکور دوای لێکردووە، لە مانگەکانی داهاتوو سەبارەت بە ناکۆکی و جیاوازییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ لەبارەی کۆریای باکور، گفتوگۆ بکەن.
ئەم دبلۆماتکارە روسیە دەڵێت، هەرچەند رێککەوتنێک بۆ ئەم گفتوگۆیانە دیاری نەکراوە، بەڵام مۆسکۆ داواکاری واشنتۆنی قبوڵ کردووە.