نوچە-رادیۆ ئەڵمانیا
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ شەممە،٢٠ی ئۆکتۆبەر خولی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی ئاسیا دەست پێدەکات و لەم سەردانیدا بڕیارە لە گەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەم وڵاتانە کۆبێتەوە.
ئورسولا ڤۆن دەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەمڕۆ خولی سەردانەکانی بۆ ئاسیا و ئۆسترالیا دەست پێدەکات.
ئورسولا ڤۆن دەرلاین، وەک یەکەم وڵاتە سەردانی مۆغۆلستان دەکات و دواتر دەچێتە پەکین و لە گەل گەورە بەرپرسانی چین کۆدەبێتەوە.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە درێژەی سەردانەکانی، دەچێتە ئۆسترالیا و لە سیندی لە گەڵ جولی بیشاب، وەزیری دەرەوە ومایس ماین، وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئورسولا ڤۆن دەرلاین، رۆژی یەکشەممەی داهاتووش بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی مەنامە، سەردانی بەحرەین دەکات.