نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ شەممە،٢٠ی ئۆکتۆبەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان بە ئامادەبوونی ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە و گەورە بەرپرسانی دیکە لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە کابول دەستی پێکرد.
ئەم هەڵبژاردنە، کاتژمێر ٧ی سەرلە بەیانی بە کاتی ئەفغانستان دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
لەم هەڵبژاردنە٨.٨ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ، کە سێ ملیۆن کەسیان ژنن. لە ٥١٠٠ ناوەند و بنکەی دەنگدان بەڕێوە دەچێت.
لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی پەرلەمانی ئەفغانستان،٢٥٦٦ کاندید رکابەرایەتی یەکتر دەکەن و نزیکەی ٤٠٠ کەس لە کاندیداکان ژنن.
جگە لە ویلایەتەکانی غەزنی و قەندهار، هەڵبژاردن لە سەر جەم شار و ناوچەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت.