ماکرۆن سعودیە سزا دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی فەڕەنسا، باس لە هەڵپەساردنی سەردانە فەرمییەکانی بۆ سعودیە دەکات. ئەمەش دوای ئەوە دێ کە بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی رەخنەگەری سعودیە قەیرانێکی دیپلۆماسی بەدوادا هات.

پێگەی بلۆمبێرگ، رایگەیاندووە کە ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا   چاوەڕێی روونکردنەوەی زیاتری لایەنەکانی ئەم دۆسیەیە.

ماکرۆن راشیگەیاندووە، بە سەرنجدان بە دۆخی ئێستا بڕیاری هەڵپەساردنی بەشێک لە سەردانەکانی بۆ سعودیە داوە.

ماکرۆن جەخت دەکاتەوە، کە ئەم بڕیارەی بە هەماهەنگی لە گەڵ تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا بووە و تاوتوێی پرسەکەیان کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com