نوچە-شەرقولئەوسەت
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی داهاتووی عێراق راسپێردراوە، تا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەندامانی کابینەکەی دەناسێنێت.
سەرچاوەکان بە شەرقولئەوسەتیان گوتووە، ناڕەزایی ژمارەیەک لە فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق بەرامبەر بە کاندیداکان، رەوتی پێکهێنانی کابینەی نوێی لە گەڵ گرفت بەرەوڕوو کردۆتەوە.
رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە عەبدولمەهدی زۆربەی کاروبارەکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی داهاتوو گەیاندۆتە ئەنجام، بەڵام نارەزایی رۆژی رابردووی ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکان. پرۆسەکەی تووشی کێشە کردووە.
بە گوێرەی شەرقولئەوسەت، سەرۆکوەزیران چارەنووسی ١٥ وەزارەتخانەی یەکلا کردۆتەوە و تەنها ماوەتەوە سەر وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ،دەرەوە، نەوت و دارایی.