نوچەنێت: تایبەت
کەسایەتیەکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، نوێنه‌ری رێبەرێ شۆڕشی ئسلامی ئێران، سه‌رۆكی توركیای كردۆته وه‌كیل تا ئاماده‌بوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌و وڵاته رابگه‌ێنێ.
لەدوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی زلهێزەکان لەگەڵ ئێران، گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە دەستی پێکردەوە و لە ٤-١١-٢٠١٨، گەڕی دووەمی گەمارۆکان دەستپێدەکات، بەتایبەت لە کەرتی نەوتی ئێران، کە ئەمەش ئێرانی رووبەڕووی دەیان قەیران کردۆتەوە و مەترسی رووخانی حکومەت لە لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە زیاد کردووە.
بۆیە بەگوێرەی قسەی شارەزایانی سیاسی، پێدەچی ئێران تەسلیم بێ و مەرجەکانی داهاتووی ئەمریکا قبوڵ بکات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. جەعفەر حامیدی، کەسایەتی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی هەوڵی ئێران بۆ وتووێژ لە گەڵ ئەمریکا رایگەیاند: نوێنه‌ری عەلی خامنه‌یی، رێبەرێ شۆڕشی ئسلامی ئێران، سه‌رۆكی توركیای كردۆته وه‌كیل تا ئاماده‌بوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ئه‌مریكا، به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رابگه‌ێنێ.
جەعفەر حامیدی دەڵێت “پەمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵێنی به ئه‌ردۆغان داوه، به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا، پێشنیاره‌كه‌ی ئێران له گه‌ڵ دوناڵد تڕا‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا باس بكات.
حامیدی گوتیشی، ئه‌ردۆغان له لای خۆیه‌وه ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه، وه‌ك نێوبژیوان هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا بدات.