نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوە بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ى داهاتوو پابه‌ند نابێت به‌و دامهزراندنانهى به‌م دواییانه به‌په‌له كراون. دەشڵێت “ئهنجامدهرانیشى ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه”.
حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق بەسەرۆکایەتی حەیدرە عەبادی، به‌م دواییانه چه‌ندین بڕیارى دامه‌زراندن و به‌خشینى پۆستى باڵاى ده‌ركردووه، كه بووه‌ته جێی نیگه‌رانى زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان و چالاكوانانى مه‌ده‌نى.
بەگوێرەی راگه‌یەندراوێكی نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكومه‌تى عێراق، داواى له سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد، ڕێگرى له‌و كاره ناده‌ستوورى و نایاساییانه‌ى حكومه‌ته كاربهڕێكهرهكهى عه‌بادی بكات، كه ناچنه چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى كاربهڕێكهرهوه”.
نوسینگه‌كه داواشى له وه‌زیره‌كان و به‌رپرسان كرد، رێگرى له‌و هه‌نگاوانه بكه‌ن، داواشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كرد، به‌وردى چاودێری ئه‌و ڕێكارانه بكات. ئاماژەی بەوە داوە، کە “حكومه‌تى داهاتوو، هه‌موو ئه‌و بڕیارنه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ڕێكاره ده‌ستوورى و یاساییه‌كانن، یان له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رن”.
لەو راگەیەندراوەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره نایاسایی و ناده‌ستوورییانه بكاته‌وه، خۆى ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كاته‌وه.