نوچە-ئاژانسەکان
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، ملیۆنان تویتی ئێرانی وروسیا بڵاو دەکاتەوە، کە بە ئامانجی دەستوەردان لە کاروباری سیاسی وڵاتانی دیکەی جیهان و بە تایبەت ئەمریکا، لە لایەن ئەم دوو وڵاتەوە ئاراستە کراون.
تویتەر دەڵێت، زیاتر لە ١٠ ملیۆن تویت بڵاو دەکاتەوە کە بە ئامانجی شەڕی دەروونی وزانیاری لە لایەن تاران و مۆسکۆوە ئاراستە کراون.
ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئاشکراشی کرد، کە لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی سایبەری توانیویەتی ٣٨٤١ هەژماری روسی و ٧٧٠ هەژماری ئێرانی ئاشکرا بکات کە تویتی “دەستوەردەر”انەیان بڵاو کردۆتەوە.