نوچە-ئێن،بی،سی نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، پلانیکی نوێ بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئێران و هاوپەیمانانی لە سوریا ئامادە دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئێن،بی،سی نیوز،بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا، نیگەرانی بەریەککەوتنی سەربازی لە گەڵ هێزە ئێرانییەکانی جێگیرکراو لە سوریا.
ئێن،بی،سی نیوز ئاشکراشی دەکات، واشنتۆن لە هەوڵدایە بە رێگەی گوشاری سیاسی و ئابوری، کار بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئێران و هاوپەیمانانی لە سوریا بکات.
بە گوێرەی ئەم پلانە نوێیە، ئەو کۆمپانیا روسی و ئێرانیانەی کە لە سوریا بوونیان هەیە، لە لایەن ئیدارەی ئەمریکاوە سزا دەدرێن و گەمارۆیان دەخرێتە سەر.
ئەمریکا وەک بەشێکی دیکەی ئەم پلانە، ئامادە نابی بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە بکات کە هێزەکانی ئێرانی تێدا جێگیرە.