مێرکل: برێگزیت گەیشتۆتە بن بەست

0

نوچە-راشاتودەی

ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵـمانیا دەڵێت ئێستاش ئەگەری گەیشتین بە رێککەوتن لە نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا بۆ چوونەدەرەوەی لەم یەکێتییە هەیە.

ئەنجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، جەختیش دەکاتەوە سەرباری ئەوەئ کە رێگاکانی بەردەم رێککەوتن لە نێوان بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا دانەخراوە، بەڵام ئەڵمانیا ئامادەیی تەواوی بۆ بەرەورووبوونەوەی هەر جۆرە سیناریۆیەک هەیە.

مێرکل گوتیشی، ئێشتاش پرسی زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاووڵاتی بەریتانی لە ئەڵمانیا یەکلا نەبۆتەوە. لە وەها دۆخێکدا لە گەڵ بن بەستی دانوستانەکانی تایبەت بە برێگزیتداین.

پێشتریش تێرێزامەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە بە بێ ئەوەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بگاتە رێککەوتن، لەم یەکیێتییە بکشێتەوە.

بە گوێرەی رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان بەریتانیا  و٢٧ وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، دەبێ تا ٥ مانگی دیکە پرسی برێگزیت یەکلا بێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com