نوچەنێت: تایبەت
پەرلەمانتارێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستنیشانکردنی وەزیرەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حزبەکان حکومەتێکی تەمەن کورت دەبێ.
دوای ئەوەی سەرۆکۆماری عێڕاق، عادل عەبدولمەهدی راسپادر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت، ناوبراو دەیەوێ لە رێگەی پڕکردنەوەی سی ڤی یەوە دەیهەوێ ئەندامانی کابینەکەی دیاری بکات، بەڵام بەگوتەی شارەزایانی سیاسی ئەو شێوازە لە دیاری کردنی وەزیرەکان بەبێ حزبەکان سەرکەوتوو نابێ.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، لە لیستی پارتی، لەبارەی، شێوازی سی ڤی بۆ دەستنیشانکردنی وەزیرەکانی کابینەی نوێی عێراق، رایگەیاند: هیچ حزبێک دەستبەرداری ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆی نابێ، ئەگینا حزبەکان بۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکات، ئەگەر بەشدار نەبێ لە کایەی سیاسی، هەر کاندیدێک دەستنیشان دەکرێ حزبێکی لە پشت نەبێ کێ پشتی دەگرێ.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، دەکرا بە شێوازێکی دیکە، دەتوانن داوا لە حزبەکان بکەن بڵێن کەسانێکمان بۆ بنێرن، کە پێشترن بەرپرسیاریەتی نەبووبێ و شایستە بێ.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو، پێیوایە، ئەگەر بەبێ گەڕانەوە بۆ حزبەکان وەزیرەکان دیاری بکەن، ئەو حکومەتە پێنج شەش مانگ تەمەن دەکات.
لەبارەی جیاوازی کەسایەتی سیاسی عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانەکانی پێش خۆی، شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی “تەنیا ئەوە، کە کاتێک بەرپرسیاریەتی هەبووە هیچ دژایەتییەکی کوردی نەکردووە، بەڵام حەیدەر عەبادی (سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر) پێشتر لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمان، دژی کورد بوو. بەڵام ئەم کەسایەتییە لەم کۆتاییانە وەک کەسیایەتییەکی سەربەخۆ هەڵسوکەوتی دەکرد. هەروەها کەسێکی میانەڕەوە و لەگەڵ کێشە و شەڕدا نییە. لە گەڵ ئەوە دۆخەکە بە هێمنی بڕواتە پێشەوە. جا مەگەر لە داهاتوودا بگۆڕدرێت.