نوچە-فۆکس نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت، سعودیە بۆ دژایەتی ئێران و بەرنامەی موشەکی ئەم وڵاتە و هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوپەیمانی سەرەکی واشنتۆنە.
سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاڕیک لەبارەی بێ سەروشوێن بوونی رۆژنامەنوسی رەخنەگری سعودی، دەڵێت، ئەگەر شای سعودیە و جێگرەکەی ئاگاداری ئەم رووداوە بن، بە باشی نازانم، ئەمە مانای وایە کە دەیانزانی شتی خراپ روودەدات.
دۆناڵد ترەمپ، جەخت لە سەر هاوپەیمانێتی واشنتۆن و سعودیە دەکاتەوە و دەشڵێت، سعودیە بە لای منەوە هاوپەیمانێکی گەورەیە، ئەوانە لە حاڵەتی شەڕ دان دژ بە تیرۆریزم.