پەمپیۆ و ئەردۆغان گەیشتنە ئەنجام

0

نوچە-رۆیتەرز

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە،١٧ی ئۆکتۆبەر بە ئامانجی دیدار لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە تورکیا.

پەمپیۆ وەک پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، سەبارەت بە پرسی بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی رەخنەگری سعودیە سەردانی ناوچەکەی کردووە.

هەربەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی رابردوو سەردانی سعودیەی کرد.

پەمپیۆ لە درێژەی سەردانەکەی بۆ تورکیا، بڕیارە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی دیکەی ئەنقەرە کۆبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com