نوچە-ئاژانسەکان
سەرانی وڵاتانی ئەوروپی، ئەمڕۆ چوارشەممە،١٧ی ئۆکتۆبەر لە برۆکسێل کۆبوونەوە و بڕیارە لە بارەی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ بکەن.
سەرانی ٢٨ وڵاتی ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا، ئەمڕۆ بە ئامانجی گفتوگۆ لەبارەی برێگزیت جارێکی دیکە لە برۆکێل کۆبوونەوە.
لە کاتێکدا تەنها ١٦٣ رۆژ بۆ دەستپێکی برێگزیت ماوە، سەرانی ئەوروپا بە نیازن سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی لەندەن و یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەرەبەری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەم یەکێتییە، جاریکی دیکە جەختی لە سەر هاوکارییەکانی لەندەن لە گەڵ پاریس و بەرلین کردۆتەوە.
بە پێی رێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان لەندەن و یەکێتی ئەوروپا، بڕیارە برێگزیت لە مانگی مارسی ٢٠١٩ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.