نوچەنێت
وەزارەتی دادی عێراقی بڕیارێک لەبارەی سەرۆککۆماری پێشووی دەدات و رۆژنامەی (وەقایعی عێراقی)، کە رۆژنامەی فەرمییە، بڕیارەکە بڵاو دەکاتەوە.
فوئاد مەعسوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٣٨ لە کۆیە لەدایک بووە، لە ١٤-٧-٢٠١٤ تا ٢-١٠-٢٠١٨، سەرۆککۆماری عێراق بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧-١٠-٢٠١٨، وەزارەتی دادی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە بڕیارەکە لەبارەی فوئاد مەعسومی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکە بەپێی مەرسومی ژمارە ٧٢ی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، دراوە.
بەپێی مەرسومەکان، فوئاد مەعسوم و هەر سێ جێگرەکەی (نوری مالیکی، ئوسامە نوجەیفی، ئەیاد عەللاوی) خانەنشین کران.