نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
جۆن رینگ، بەرپرسێکی باڵای سوپای ئەمریکا رایگەیاند، زیندانی گوانتانامۆ تا ٢٥ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت .
زیندانی گوانتانامۆ، یەکێک لە بەناوبانگترین زیندانەکانی جیهان هەژمار دەکرێ و تایبەتە بە ڕاگرتنی تیرۆریستان.
ئەم بڕیارەی سوپای ئەمریکا، لە کاتێکدایە کە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە بەڵێنی داخستنی ئەم زیندانەی دابوو.
ئەم بەرپرسەی سوپای ئەمریکا دەڵێت، بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری باراک ئۆباما، ترەمپ دڵنیایی داوە کە ئەم زیندانە داناخرێ و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت.