نوچە-سپۆتنیک
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە،١٦ی ئۆکتۆبەر سەبارەت بە دۆسیەی جەمال خاشقچی، رایگەیاند سعودیە تاکو ئێستا دانی بە هیچدا نەناوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەوەش دەخاتە روو، کە لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ جێگایەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە بوونی نییە.
ئەم وەزارەتەی تورکیا رایگەیاندووە، چاوەڕێی زانیاری زیاتر لای مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەن کە ئەمڕۆ سەردانی ریازی کردووە.
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی، ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، پێدەچێ سعودیە لە ژێر گوشارە نێودەوڵەتییەکان و بۆ دەربازبوونی لەم گوشارانە، رووداوی کوشتنی خاشقچی بگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێ دەکرێ سیناریۆیەک دابتاشێ.