نوچە-بی بی سی
هیزەر نائۆرت، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن پشتیوانی لە مافی مانگرتن و مانگرتوانی ئێرانی دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای رەخنەی توند بۆ سەر خەمساردی و وڵامدەرنەبوونی حکومەتی ئێران سەبارەت بە ویست و داواکارییەکانی خەڵکی ئێران، پاڵپشتی خۆی بۆ مافی مانگرتنی خەڵکی ناڕازی ئێران دەردەبڕێ.
هیزەر نائۆرت دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێری راپۆرتەکانی پەیوەست بە مانگرتنەکانی ئێران دەکەین و پاڵپشتی مافی رەوای مانگرتن دەکەین.
نائۆرت هەروەها گوتی، ئەم مانگرتنانە هەڵگری پەیامێکی روونە بۆ رژێمی ئێران، چیدی نابێ سامانی ئەم وڵاتە لە دەرەوەی سنوورەکان بە فیڕۆ بدرێت. دەبێ رژێمی ئێران دەبێ وەڵامدەر بێت بەرامبەر بە ویست و داخوازی خەڵک.