نوچە-سپۆتنیک
ئەمریکا نێردەی تایبەتی خۆی بۆ کاروباری سوریا، رەوانەی وڵاتانی تورکیا و سعودیە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، جەیمز فێری، نێردەی تایبەتی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری سوریا، سەردانی وڵاتانی تورکیا، قەتەر و سعودیە دەکات.
لە خولی سەردانەکانی بۆ ناوچەکە، نێردەی تایبەتی ئەمریکا هەر وەک وەزارەتی دەرەوەش رایگەیاندووە، جەخت لە سەر بڕیاری ٢٢٥٤ ئەنجومەنی ئاسایشی لە بارەی سوریاوە دەکات وجارێکی دیکە پشتگیری واشنتۆن لەم بڕیارە دووبارە دەکاتەوە.
بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە دۆخی سوریا-یە، لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی قەتەر، سعودیە وتورکیا، جەیمز فێری جەخت لە سەر هەوڵەکانی ستیفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، سەبارە بە پێکهێنانی لیژنەی دەستوری ئەم وڵاتە دەکات.
سەردانی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ناوچەکە، هاوکاتە لە گەڵ قەیرانی دیپلۆماسی و گوشارەکانی سەر سعودیە، ئەمەش دوای ئەوە دێ کە سعودیە لە پەیوەندی لە گەڵ بێ سەروشوێن کرانی رۆژنامەنوسێکی رەخنەکەگری ئەم وڵاتە، گومانی لە سەرە.