نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە،١٦ی ئۆکتۆبەر گەیشتە سعودیە.
مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی سعودیە ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە سعودیە، ئامانج لەم سەردانە گفتوگۆ لەبارەی کەیسی رۆژنامەنوسی رەخنەگەری سعودیە-یە، کە رۆژانی رابردوو لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تورکیا بێ سەروشوێن بوو.
رۆژی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، باسی لە سەردانی پەمپیۆ بۆ سعودیە کرد و رایگەیاند، ناوبراو بۆ تاوتوێکردنی کەیسی ئەم رۆژنامەنوسە سعودیە سەردانی ریاز دەکات.
بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشقچی، کاردانەوەی جیاوازی وڵاتانی جیهانی بە دواوە بووە.
بڕیارە پەمپیۆ، دواتر سەردانی تورکیا بکات و هەر لەو سەردانەدا لە گەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە کۆبێتەوە.