فڕۆکەیەکی شەڕکەری سعودیە کرایە ئامانج

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەر بە هێزی ئاسمانی سعودیە، لە میانەی مانۆڕێکدا لە پارێزگای تەبوک هەڵکەوتو لە باکوری رۆژئاوای ئەم وڵاتە کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری سعودیە، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەم فڕۆکە شەڕکەرە، جۆری جێتی  راهێنانی بەریتانی هاوک بووە، بەڵام بە دروستی ئاماژە بە ژمارەی قوربانیانی ئەم رووداوە نەکراوە.

تاکو ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە ناڕوونە  ولێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com