نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ سێ شەممە،١٦ی ئۆکتۆبەر ژمارەیەک لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران، لە لایەن رێکخراوێکی چەکداری بەلوچستانەوە رفێندران.
ژمارەیەک ئەو هێزانەی کە لە لایەن گروپی چەکداری جەیش العدل رفێندراون،١٤ کەسە و هەواڵەکە لە لایەن ئاژانسەکانی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
تاکوو ئێستا هیچ بەرپرسێکی فەرمی ئێرانی، بەرامبەر بەم هەواڵە کاردانەوە و لێدوانی نەبووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی، ئیرنا، ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکانی بدات.