د. محەمەد بازیان: دۆخی عێراق بەرەو ئارامبوونەوە دەچێ

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیییەکان رایدەگەیەنێت، دۆخی داهاتووی عێراق بەرەو هێوربوونەوە دەچێ و کوردیش رۆڵی باشیاتێدا دەبێ،

لە ١٢-٥- ٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق بەڕێەوە چوو، بەڵام  تائێستا وەزیرەکان دەستنیشان نەکراون و حکومەت دەستبەکار بەبووە.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. محەمەد بازیانی، سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژیییەکان، لەبارەی پلان و هەژموونی ئەمریکا و ئێران لەم قۆناغەدا لە عێراق رایگەیاند: سەرتاپای ئەو پرۆسەی، کە ئەمریکا باسی لە قۆناغە پێشکەوتنی عێراق دەکرد، دەرکەوت لەدوای ئەوەی بەڵێنی دا بەهەشتێک لە عێراق دروست دەکات، بەڵام شکستی هێنا و ئێستادا هەوڵدەدات روخساری خۆی جوان بکات. 

د. محمەد بازیانی دەشڵێت، ئێرانیش بەهۆی ئەو گەمارۆیانەوە و تەنگژەی ئابووری دەیهەوێت بە شێوازێک لە شێوازەکان، ئامادەیی خۆی لەعێراق بهێڵێتەوە، بەتایبەتی لە نەجەف، ئەو شوێنە ئاینیانەی عێڕاق.

بازیانی پێیوایە، دۆخی داهاتووی عێراق بەرەو هێوربوونەوە دەچێ و کوردیش رۆڵی باشیاتێدا دەبێ، بە مەرجێک لایەنە کوردییەکان دیپلۆماسیەت بە عەقڵی حزبایەتی دوێنێوە نەیکن. دەشڵێت “مەرج نییە ئەوانەی دادەنرێت بۆ دیپلۆماسیەتی کورد، پێویستە تاقەت و توانای باشی هەبێ.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com