نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، شێوازی وەرگرتنی سی ڤی بۆ کاندیدی وەزیر، لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش سەرکەوتوو نابێ. دەشڵێت “لە پەرلەمان هێشتا لەسەر ئەو بابەتە قسە نەکراوە”.
لە رۆژی ٢-١٠-٢٠١٨، بەرهەم ساڵح، سەرۆکۆماری عێراق، عادل عەبدولمەهدی، وەک سەرۆکی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد تا لە ماوەی ٣٠ رۆژ کبینەی حکومەت پێکبهێنێ، عەبدولمەهدی هەوڵدەدات کەسی شایستەی وەزیر لە ناو ئەو سی ڤی یانە بدۆزێتەوە.
هەروها ١٥ هەزارو ١٨٤ كهس خۆیان كاندید كردووه، عادل عهبدولمههدى ئاماژهى بهوهكردووه، ههنگاوى دواتریان جیاكردنهوهى ٦٠١ کەسە لەو ناوانە لیژنهیهكى شارهزا ئهو كاره دهكات و دواتر بههێزترین كاندیدهكان بانگهێشت دهكرێت و چاوپێكهوتنیان لهگهڵ ئهنجامدهدرێت.
لە لێدوانێکئی تایبەت بە نوچەنێت، مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق، رایگەیاند: دانانی هەرکەسێک بۆ پۆستی وەزیری، پێویستە چەند خاڵێکی تایبەتی هەبێ بۆ خزمەت کردنی وڵات، بەڵام ئایا لەرێگەی سیڤییەوە دەبێ بزانین لە رێگەی ئیستحقاقاتی خۆیەوە گەیشتووەتە ئەو پۆستە، یان تەنیا بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بووە.
مەیادە نەجاڕ دەشڵێت، ئەو شێوازە لە کاندیدی کردنە لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیش سەرکەوتوو نابێ، ئەی چۆن لە عێراق سەرکەوتوو بێ لەم دۆخەی، پێیدا تێپەڕ دەبێ، کە کێشە و ململانێ لەنێوان شیعە و شیعە، سوننە و شیعە هەروەها کورد لەگەڵیان چۆن سەرکەوتن بەدەست دێنێ.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر بابەتی شێوازی پەسەندکردنی وەزیر و ئەوەی سەرۆکی راسپێردراوی کابینەی نوێ عێراق، بە نیازە لە رێگەی سیڤییەوە وەزیرەکان دیاری بکات قسەمان لەسەر نەکردووە.