پارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور..
رابه‌ر ره‌شید: خۆنواندنی یه‌كێتی له پرۆسه‌كه‌دا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی عێراقچێتییانه له دوای نه‌مانی به‌عسه‌وه
پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڵكشانه سیاسییه جه‌ماوه‌رییه‌ی په‌كه‌كه رابه‌رایه‌تی ده‌كات، له ده‌ستبردن بۆ ئه‌و كاره درێغی ناكه‌ن
چ ئێستا‌و چ ماوه‌یه‌كیتر، توركیا‌و سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان داگیركردووه، ده‌بێ له ئاست ئه‌و سته‌مه مێژووییه‌ی له كوردیان كردوووه دان به تاوانه‌كانی خۆیاندا بنێن و ده‌رئه‌نجام بێنه‌سه‌رچۆك و پرۆسه‌ی ئاشته‌واییان به‌لاوه په‌سه‌ندبێت.
له ئێستادا كه ده‌بینین پرۆسه‌كه له‌نێوان ئیمرالی و ئه‌نقه‌ره‌و لێره‌وله‌وێش هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و هه‌تا حزبه‌كانی دیكه‌ش له ئارادایه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆچی له جیاتی حزبه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم، یان په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و رۆڵه یاری ناكه‌ن و ناچنه ناو پرۆسه‌كه‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر به ئاسانی ئه‌وه‌یه: چونكه تا ئێستا یه‌كێتی و پارتی له باشووری كوردستاندا بڕیاربه‌ده‌ستن، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و دوو حزبه‌وه ده‌رنه‌چێت، حكومه‌تی هه‌رێم بۆی نییه بیریشی لێبكاته‌وه، ئه‌مه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. كه‌واته بۆچی هه‌نووكه یه‌كێتی ده‌یه‌وێ رۆڵێكی به‌رچاو له پرۆسه‌ی ئاشته‌واییه‌كه‌دا یاری بكات و به‌و ئه‌ندازه‌یه پارتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پێوه‌دیار نییه؟
وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش ره‌نگه ئاڵۆزییه‌كی تێدابێت، به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی بارودۆخه‌كه، مرۆڤ ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م پرۆسه‌ی ئاشته‌واییه، له سیناریۆیه‌كی ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان ده‌چێت و به مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌كردنه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئایینده‌و هێوركردنه‌وه‌و خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژموون و رابوونه جه‌ماوه‌رییه‌ی باكووری كوردستانه، كه ئیلهام له قه‌ندیله‌وه وه‌رده‌گرن، پێموایه بۆیه پارتی ئه‌وه‌نده ئه‌م پرسه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك هه‌ست به‌و ده‌ستی ده‌ستی و سیناریۆیه‌ی ئاكپارتی و ئه‌ردۆگان ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا‌و خۆدوورگرتن له په‌كه‌كه كه وه‌كو حزبێكی سیاسی خاوه‌نی كارنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌و بونیادنانی تاكێكی خاوه‌ن ئیراده‌و به هه‌ڵوێسته، وای كردووه پارتی زیاتر دووره‌په‌رێز بوه‌ستێت و خۆی له پرۆسه (درۆزنانه‌كه‌دا) هه‌ڵنه‌قورتێنێت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به خۆنواندنی یه‌كێتی له پرۆسه‌كه‌دا، وای بۆ ده‌چم كه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته عێراقچێتییانه‌یه كه له دوای نه‌مانی به‌عسه‌وه، هه‌رچی هێزو توانای هه‌یه له‌و پێناوه‌دا به‌هه‌ده‌ری داوه‌و له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك له جۆره‌كان وا به جه‌ماوه‌ری باشووری كوردستان و كوردانی به‌شه‌كانی دیكه‌ش بڵێت كه ئه‌وه ئێمه‌ین خه‌مخۆری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردین، كه تا ئێستاش لای سه‌رۆكه‌كه‌ی خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نزیككه‌وتنه‌وه‌ی ئێستای (به‌ده‌په)و (كه‌جه‌ده)و تا راده‌یه‌كیش نه‌رمبوونی په‌كه‌كه‌ش له ئاست یه‌كێتیدا، بۆ ئه‌و دڕدۆنگییه‌ی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رنا یه‌كێتی به‌و ئاراسته سیاسییه‌ی ئێستای هه‌رگیز ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتیش به‌م به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌یه‌ی ئێستای ئه‌و توانایه‌ی نییه.
لەوەڵامی ئەو پرسەش کە بۆچی هه‌وڵی كوردستانی بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد سسته‌و وه‌كو پێویست نییه؟ ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌و پاوانخوازی و ده‌سه‌ڵاته كۆنكریتییه‌ی یه‌كێتی و پارتی له باشووری كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌تا زۆرێك له حزبه‌كانی دیكه‌یشیان جڵه‌وگیرو په‌یوه‌ست به‌خۆیانه‌وه كردووه.
به‌ڵام گرنگ دۆخه‌كه له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی لۆژیكییانه‌و، به هاوته‌ریبییه‌كی واقیعییانه له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له باكووری كوردستان، باڵی سه‌ربازی (په‌كه‌كه)و باڵی خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسی و شارستانی (به‌ده‌په‌و كه‌چه‌ده)و، ئه‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و یه‌كێتی فیكری و هاوخه‌باتییه‌ی ئه‌و دوو باڵه‌و پابه‌ندبوونیان به هزرو فه‌لسه‌فه‌و بڕیاره‌كانی به‌ڕێز (ئۆجه‌لان) له ئیمرالییه‌وه، له سۆنگه‌ی متمانه نه‌كردنیانه به حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌نێویشیاندا یه‌كێتی و پارتی.
له كۆتاییدا پێموایه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، چ پارتی و چ یه‌كێتیش ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت و توانای له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڵكشانه سیاسییه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه خودی په‌كه‌كه رابه‌رایه‌تی ده‌كات و ژیرانه‌ش ئاراسته‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات هه‌بێ، له ده‌ستبردن بۆ ئه‌و كاره درێغی ناكه‌ن و لاپه‌ڕه‌كانی مێژووش له زۆر جێگای شایه‌دی ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبه‌كانی باشووری كوردستان ده‌قیان به ئاراسته‌یه‌كی فیكری و هه‌ڵوێستێكی سه‌یره‌وه گرتووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له جیاتی ئه‌وه‌ی حزب كه‌ره‌سه‌و رێباز‌و ده‌سكه‌لا بێت، بۆ گه‌یشتن به ئارمانجی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌چی سه‌رجه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كانی كوردیان كردۆته ده‌سكه‌لای به قوربانیكردنی حزبه‌كانیان، كه ئه‌مه‌یان پێچه‌وانه‌ی زانست و كرداری سیاسه‌ت و حزبایه‌تیی راستودروست و بێخه‌وشه.
بۆیه له ئێستادا ده‌بینین شۆڕشی باكووری كوردستان زۆر ژیرانه‌و وشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وته‌كان ئاماده‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌موو ناوبژی و هاوكارییه‌كی لایه‌نه‌كانن، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واویشیان پێیان هه‌بێت.