نەتەوە یەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات

0

نوچە-بی بی سی

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری لەبارەی دۆخی یەمەنەوە دەدات و دەڵێت، بە هۆی کەم بوونی خۆراک، گیانی زیاتر لە ١٣ ملیۆن یەمەنی لە مەترسیدایە.

لیزا گراندە، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، یەمەن نمونەی کارەساتبارترین قات و قڕییە لە ماوەی یەک سەدەی رابردوودا و درێژەکێشانی شەڕ لەم وڵاتە تا دێ دۆخەکە مەترسیدارتر دەکات.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن دەڵێت، کۆمەڵگای جیهانی دەبێ سەبارەت بە کارەساتی یەمەن شەرمەزار بێت.

نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە سعودیە  وهاوپەیمانانی دەکات هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر یەمەن رابگرن.

شەڕی ناوخۆی یەمەن، سێ ساڵ بەرلە ئێستا دەستی پێکرد و بە لانی کەمەوە ١٠ هەزار کەس تیایدا کوژراوە  وملیۆنان کەسیشی ئاوارە کردووە. زۆربەی قوربانیان خەڵکی مەدەنین.

لە ئێستادا بەشێکی زۆری ناوچەکانی یەمەن و سەنعای پایتەختی ئەم وڵاتە لە کۆنتڕۆڵی حوسییەکاندایە، کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com