رێککەوتنێکی نهێنی مۆسکۆ و تاران ئاشکرا دەبێت

0

نوچە-ئایمز ئاوا

پێگەیەکی ئیسرائیلی، رێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران و ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی روسیا ئاشکرا دەکات.

پێگەی ئیسرائیل ئایمز ئاوا، لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە، ئێران و روسیا بە دوای میکانیزمێکدا دەگەڕێن تا گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێشێل بکەن.

بە گوێرەی ئەم پێگە ئیسرائیلە، ئەم میکانیزمە بریتییە لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بە رێگای دەریای خەزەرەوە بۆ روسیا و قۆناغی دواتریش پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی ئێرانە لە لایەن روسیا.

پێگەی ئیسرائیلیەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە بەڵگەکانی پەیوەندیدار بەم رێککەوتنە بە هۆی دەزگای هەواڵگرییەکانی ئەم وڵاتە ئاشكرا کراون.

ئیسرائیل پێی وایە، ئەم رێککەوتنە نەوتییەی نێوان ئێران و روسیا لە میانی سەردانەکەی مانگی رابردووی پوتین بۆ ئێران، واژۆ کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com