نوچە-ئاسۆشیتێدپرێس
ئەنجومەنی پزیشکانی ئۆسترالیا، سەبارەت بە دۆخی منداڵانی کەمپی نائۆرۆ هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەوەی کە تاکو ئێستا هیچ یەک لەو منداڵانە گیانیان لە دەست نەداوە، جێی سەرسوڕمانە.
رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ، لە رۆژانی رابردوودا سەبارەت بە دۆخی پەنابەرانی نیشتەجێی کەمپی نائۆرۆ و پاپوا کە بە هەزاران کیلۆمەتر لە خاکی ئۆسترالیا دوورە. هۆشدارییان داوە.
ئێستا ئەنجومەنی پزیشکانی ئۆسترالیا، کە بە گەورەترین رێکخراوی پزیشکانی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێ، رەخنەی لە لایەکانی پەیوەندیدار گرتووە.
دکتۆر پۆل باورت، گوتەىیژی ئەنجومەنی پزیشکان دەڵێت، تێکڕای ئەو منداڵانەی کە لە ئۆردوگای پەنابەرانی نائۆرۆ راگیروان. لە رووی دەرونییەوە دوچاری کێشە بوونە.
بە گوتەی ئەم گوتەبێژەی ئەنجومەنی پزیشکانی ئۆسترالیا، دەوڵەت بە ئەنقەسەت سیاسەتێکی وای پەیڕەو کردووە کە پەرە بە ئازار و رەنجی منداڵانی پەنابەر دەدات.