سەدر پەیامێک ئاراستەی کورد دەکات

0

نوچەنێت

رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرون، نامەیەک ئاراستەی گەلی کورد دەکات و باس لە پێکەوەژیان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥-١٠-٢٠١٨، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر و سەرۆکی ھاوپەیمانی سائیرون، لە پێگەی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێکی ئاراستەی گەلی کورد کردووە، تێدا نووسیویەتی “دەمانەوێت لەگەڵمان بژین بێ جیابوونەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی خۆشەویستییە، بۆ ئەوەی بەیەکەوە لە عێراقێکی یەکگرتوودا بین“.

سەرۆکی رەوتی سەدر، ئەوەشی خستووەتەڕوو “دەمانەوێت بەیەکەوە بەھێزبین و نە ستەم بکەن و نە ستەمتان لێ بکرێ، داھاتوومان وەک یەک لەنێوانماندا بەش بکەین، بەدادوەری و رێگە نەدەین کەس دەستدرێژی بکاتە سەرتان، دەزانین، کە خەڵکانێکتان تێدایە، میانڕەون و جیاوازی لە نێوان ھیچ کورد و عەرەبێک ناکەن، تەنیا بە کاری چاکە نەبێت”.

سەدر ئەوەشی نووسیوە “وەرن با بەیەکەوە عێراق رزگار بکەین، واز لە بەش بەشی بێنین، ھەموو گەندەڵکاران دوور بخەینەوە و پەیمان نوێ بکەینەوە؛ بەوەی، کە دەموچاوی نوێ و دەسپاک، بە عێراق پێشکەش بکەین، کە شکۆی ئێوە، بپارێزێت و پێگەتان بەرز بکاتەوە، دوای ئەوەی، کە عێراق و گەلەکەی سەربەرز بکەین“.

سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتەکەیدا، گوتوویەتیشی ”با نەوەی کۆنتان و نوێتان یەک بگرن، ھەردوولامان ببینە کۆڵەگەی عێراق و با کەرکوکیش ببێتە نموونەی پێکەوەژیانی ئاشتی بۆ سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکان“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com