نوچەنێت
ئەمڕۆ دادگای ئیداری عێراق، بڕیاری لەسەر کارلادانی راوێژکاری لەسەرکار لادراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە رەتدەکاتەوە.
رۆژی دووشەممە ١٥-١٠-٢٠١٨، دادگای ئیداری عێراق، بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی فالح فەیاز، راوێژکاری لەسەرکار لادراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی دا.
بەهۆی ئەوەی هەوڵی دا رکابەریی حەیدەر عەبادی بکات بۆ وەرگرتنی سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراق، فالح فەیاز، رۆژی ٣٠-٨-٢٠١٨، عەبادی فەیازی لەسەر کارەکەی لادا.
دادگاکە بڕارەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقی رەتکردووەتەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی فالح فەیازی بۆ پۆستی راوێژکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داوە.