رێککەوتنی ئەتۆمی لە بارێکی نوێدایە

0

نوچە-ئەوروپا ئۆنلاین

کۆمیسیۆنی ئەرووپای سینای فەڕەنسا، لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەڵێت، وەگەڕخستنی خولی دووەمی گەمارۆکان بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم وڵاتە بەرەو نەمان دەبات.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، خولی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کێشە و گرفتی جیدی بۆ وڵاتانی ئەوروپی پێکهێناوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئەوروپای سەر بە سینای فەڕەنسا هاتووە، ئەم گەمارۆیانە کە لە پەیوەندی لە گەڵ کەرتی نەوت و هەناردەکردنی بە سەر ئێراندا دەسەپێ. بە گشتی رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی رۆژئاوای لە گەڵ ئێران خستۆتە ژێر کاریگەرییەوە و پێدەچێت بە یەکجاری ئەم رێککەوتنە هەڵبوەشێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com