نوچە-روسیاالیوم
سەرۆکی میسر، ئەمڕۆ دووشەممە،١٥ی ئۆکتۆبەر بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە مۆسکۆی پایتەختی روسیا.
بسام راضی، گوتەبێژی سەرۆکایەتی میسر رایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە روسیا و لە گەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی لێدوانی بسام راضی، سیسی و پوتین لەم دیدارەدا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە و پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و میسر گفتوگۆ دەکەن.
ئەم سەردانەی سیسی بۆ مۆسکۆ، لە چوارچێوەی شەراکەتی ستراتیژی نێوان میسر و روسیا ئەنجام دەدرێ.هەردوو لا جەخت لە سەر بەردەوامی و بەهێزبوونی ئەم شەراکەتە دەکەنەوە.
سەردانەکەی سەرۆکی میسر بۆ روسیا، تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.