دەروازەی سنووری وڵاتێک لەگەڵ سوریا دەکرێتەوە

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

بەرپرسانی سوری و ئۆردنی دەڵێن، دوای سێ ساڵ لە داخرانی دەروازەی سنووری نێوان ئەم دوو وڵاتە، سبەی دووشەممە ١٥-١٠-٢٠١٨، بڕیارێکی نوێ لەم بارەوە دەدرێ.

گوتەبێژی دەوڵەتی ئۆردن لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە بڕیارە سبەی، دەروازەی سنووری نێوان ئەم دوو وڵاتی بکرێتەوە.

جمانە غنیمات، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری میدیایی ئۆردن و گوتەبێژی حكومەتی ئەم وڵاتە دەڵێت: سبەی(دووشەممە)دەروازەی سنووری هاوبەش لە نێوان ئۆردن و سوریا بە شێوەی فەرمی دەکرێتەوە.

دەروازەی سنووری النصیب، هەڵکەوتوو لە سنووری هاوبەشی ئۆردن و سوریا، بە دەروازەیەکی ستراتیژی هەژمار دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com