پارتی و یەکێتی، پرسی کورد لەباکور..
د. سالار باسیرە: یه‌ك پرس و دوو ئاراسته‌ی جودا
هه‌رێمێك و دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له نێو یه‌ك حكومه‌تدا. دابه‌شكردنی پاره‌ی نه‌وت و بودجه به هاوبه‌شی نێوانیان، به‌ڵام له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانداو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه، دوو ئیدرایه ، دوو حكومه‌ته.
لێره‌دا ستراتیجیه‌تی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی نیه به‌ڵكو ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و به‌نه‌ماڵه هه‌یه، ئه‌وه بۆ وه‌ڵامی پرسی كورد‌و توركیا هه‌مان شته، په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا باشه‌و توركیا فشاری له‌سه‌ر پارتی هه‌یه بۆ دژایه‌تی په‌كه‌كه، شتێك كه بۆ پارتی ئاسان نیه هه‌ربۆیه بۆ پارتی به سوود ده‌بێت ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌و توركیا پێكبێن. یه‌كێتی هه‌ڵویسته‌كه‌ی میانره‌وتره‌و په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ به‌ده‌په‌و به‌یه‌ده‌دا نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركدا. ده‌بینین هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو حیزبه ئاراسته‌ی دژایه‌تیكردنی یه‌كتریان هه‌یه دوور له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد. ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوایه ئه‌و كاته یه‌كێتی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌گرته به‌ر، كه پارتی ئه‌مرۆكه گرتویه‌تی و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پارتی هه‌مان شتی ده‌كرد، ئەم جیاوازیەش بەبڕوای من بۆ ستراتیژیەتی نەتەوەیی ناگەڕێتەوە ئەوەندەی چونە ژێر باری جه‌مسه‌ره ئیقلیمیه‌كانە، پارتی به ئاراسته‌ی توركیا و عیراقیه هەنگاو دەنێت و یه‌كیتیش به ئاراسته‌ی ئیران و مالیكی، هه‌ر یه‌كه‌یان به شوین كارتی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌رین، بیركردنه‌وه‌كان ستراتیجیی كورتخایه‌نه، نه‌ك دوورخایه‌ن و نه‌ته‌وه‌ییانه، هەر ئەو دابەشبونەشە یەکێتی لەبەرەی بەرانبەری تورکیا‌و پارتی لەبەرەی پێچەوانەی ئەو نزیک دەکاتەوە لە پرۆسەی ئاشتەوایی تورکیادا.