عامری: دەستی عادل عەبدولمەهدی کراوەیە

0

نوچەنێت-سومریە نیوز

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، هاوپەیمانێتییەکانی فەتح و سائیروون، دەستی عادل عەبدولمەهدیان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی کراوە هێشتۆتەوە.

عامری لە گوتارێکدا، کە بە بۆنەی یادی ٣٧ ساڵەی دامەزرانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق پێشکەشی کرد، راشیگەیاند: ئێـمە کاریگەریمان بە سەر هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەی حكومەتەوە نییە و تەنها مەرجی ئێـمە بۆ سەرۆکوەزیران، سەرکەوتنە لە کاروبارەکانی.

عامری هەروەها پێشنیاری کردووە، بە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، کە نیوەی سەرکردەکانی لە ژنان پێکبێن و گوتیشی: پێکهێنانی وەها ئەنجومەنێک خاڵێکی وەرچەرخانە، کە دەبێ پاڵپشتی بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com