نوچەنێت
لە توركیا بارھەڵگرێك وەرگەڕا و ٢٢ پەنابەر، كە لەناو بارھەڵگرەكە دابوون گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ “لە شارۆچکەی مەندەرەسی سەر بە پارێزگای ئیزمیری توركیا، بارهەڵگرێك وەرگەڕا، کە کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو”.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ٢٢ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە.
ئەنادۆڵ ئەوەی ئاشکراکردووە، کە “بارهەڵگرەکە لە ئەدەنەوە بەرەو ئیزمیر رۆیشتووە و لە شارۆچکەی مەندەرەس شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە”. ئاماژەی بەوەشداوە “لەدوای ئەوەی ئەو کەسانەی لە ناوچەکە بوون، هەواڵیان داوەتە لایەنە پەیوەندییدارەکان، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس، تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون”.



