نوچەنێت
داعش هێرش دەکاتە سەر کەمپێکی ئاوارەکان و ١٣٠ خێزان دەڕفێنێت.
هێرشەکەی داعش، بۆ سەر خێوەتگای ئاوارەکانی شەڕی داعش بووە لە (بەحرە)ی پارێزگای دێرەزوور.
به‌گوێره‌ی میدیاکانی هه‌سه‌ده، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خێوه‌تگای ئاواره‌كانی ده‌روبه‌ری شارۆچكه‌ی به‌حره‌ی دێره‌زووریان داوه‌و. ئه‌و كه‌شوهه‌وا خراپ و خۆڵبارینه‌یان قۆستووه‌ته‌وه كه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و دزه‌یان كردووه‌ته ناو خێوه‌تگای ئاواره‌كانی هه‌جین، راسته‌وخۆ خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج. به‌ڵام هێزه‌كانیان به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بپارێزن.
بەپێی میدیای هەسەدە، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه چه‌ند كاتژمێرێكی خایاندووەو توانراوه ٢٠چه‌كداری داعش بكوژن. ئه‌وانی دیكه‌شیان رایانكردووه. له‌گه‌ڵ خۆیاندا ١٣٠خێزانیان لە خه‌ڵكی سڤیل رفاندووه و بردوویانن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه.