نوچە-رۆیتەرز
نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی یەمەن، بڵاو کردەوە.
لە راپۆرتەکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، زیاتر لە ٢٢ ملیۆن یەمەنی لە دۆخی قەیراناویدان و ئەم وڵاتە بە تاڵترین کارەساتی مرۆییدا تێدەپەڕێت.
فرحان حق، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، یەمەن بە خراپترین دۆخی مرۆیدا تێدەپەڕێت و لە کۆی ٢٨ ملیۆن دانیشتووی ئەم وڵاتە،٢٢ ملیۆن کەسیان لە دۆخی قەیراناویدان.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دانیشتووی ئەم وڵاتە بە هۆی دۆخی شەڕەوە پێویستییان بە یارمەتی و هاوکاری بەپەلە هەیە.