نوچە-ئانادۆڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سوپای ئەم وڵاتە توانای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە درێژایی سنورەکانی سوریای هەیە.
ئەردۆغان جەخت دەکاتەوە، کە بەم زوانە تیرۆریستان لە رۆژهەڵاتی فورات ریشەکێش دەکەن.
سەرۆککۆماری تورکیا، بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنەکانی سوپای وڵاتەکەی لە باشوری سنوورەکانی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە پشتیوانی ئەمریکا لە شەرڤانانی یەپەگە کرد و گوتی، لایەنی واهەبوو کە پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە و تەنانەت تورکیای سزا دا. ئەوان ئێستا لەوە تێگەیشتوون کە چ زیانێکیان بەرکەوتووە.
ئەم قسانەی ئەردۆغان، ئاماژەیەکە بە پاڵپشتی کردنی شەڕڤانانی یەپەگە لە لایەن ئەمریکاوە.