نوچە-رۆیتەرز
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا، مانگی داهاتووی لە وڵاتێکی ئەوروپی هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە ئەگەری بەشداری ڤلادمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی روسیا وئەمریکا لە ساڵیادی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی کە بڕیارە لە پاریس بەڕێوەبچێ، دوو لایەن پێدەچێ لەم شارە دیدار و گفتوگۆ بکەن.
ساڵیادی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی، بڕیارە رۆژی ١١ی نۆڤەمبەر لە پاریس بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا هەروەها دەڵێت، ئەگەر واشنتۆن خوازیار بێت، باوەشی روسیا بۆ گفتوگۆ کراوەیە و ئامادەیە کە کات و شوێنی ئەم دیدارە تاوتوێ بکات.
ئەمە بە دووەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی روسیا و ئەمریکا هەژمار دەکرێت.