نوچە-ئاژانسەکان
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەڵێت، بەم زوانە سەردانی روسیا و وڵاتانی دراوسێی ئێران دەکات.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر خولی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی روسیا، ئازەربایجان، ئەرمەنستان و جۆرجیا دەستپێدەکات.
جۆن بۆڵتۆن، وێڕای شاندی یاوەری خولی سەردانەکەی دەستپێدەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتانە کۆدەبێتەوە.
ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بڕیارە لە گەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبێتەوە.