نوچەنێت
نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، راسپێردراو بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رایدەگەیەنێت، کە ٦٠١ سیڤی بۆ بوون بە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەت، قبوڵ کراون.
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە هەڵبژاردن، رۆژی ٢-١٠-٢٠١٨، لایەنە عێراقییەکان رێککەوتن لەسەر راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرکردەی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، کە بەپێی دەستوور، ماوەی یەک مانگی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی.
لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی، راسپێردراو بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە ١٥ هەزار کەس سیڤی خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری، ناردووە.
پێشتر عادل عەبدولمەهدی، راسپێردراو بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنیدافۆرمێکی دانابوو بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی عێراق پڕی بکەنەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی وەزیرەکانی کابینەکەی لەناو ئەو فۆرمانە.
نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی هەروەها رایگەیاندووە، کە ئێستا کار لەسەر دیاریکردنی باشترین کەسن لەناو ئەو ٦٠١ سیڤییەی قبوڵ کراون و لە هەنگاوی داهاتووشدا چاوپێکەوتن لەگەڵ باشترینەکانی ئەو ٦٠١ کەسە دەکرێت.