نوچە-رۆیتەرز
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، ئەگەر چی رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن سەبارەت بە شاری مەنبج کێشەی تێکەوتووە، بەڵام پێداگری لە سەر دەکەینەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەخت دەکاتەوە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە شاری مەنبج نەمردووە و کاری پێدەکرێت.
تورکیا و ئەمریکا، مانگی مەی رابردوو سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە مەنبج، گەیشتنە رێککەوتن و بڕیاریان دا کە ئاسایشی شارەکە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن هێزە سەربازییەکانی دوو وڵاتەوە دابین بکرێت.
هەر لەم پەیوەندییەدا، ئەردۆغان رایگەیاندووە، کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا بەڵێنیان داوە لەم بارەو هەنگاوی بەکردەوە بنێن.