نوچەنێت-سپۆتنیک
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لە دیداری داهاتووی خۆی لە گەڵ سەرۆکی روسیا، پرسی ئامادەبوونی ئێران لە سوریا و چالاکیەکانی حزبوڵڵای لوبنان تاوتوێ دەکەن.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەبارەت بە ئەنجامدانی دیدارێک لە داهاتوویەکی نزیکدا رێککەوتوون.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت: زۆر بە جددی لە دژی هەوڵ و چالاکیەکانی ئێران بۆ کردنەوەی بەرەکی نوێ لە دژی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان دەوەستینەوە.
نەتانیاهۆ هەروەها دەڵێت، لە گەڵ سەرۆکی روسیا، سەبارەت بە هاوکاریە ئەمنیەکانی نێوان سوپای دوو وڵات گفتوگۆ دەکەن و هەوڵی پەرەپێدان بەم پەیوەندیانە دەدەن.